مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی: تیمی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت ململانێ‌ سیاسیەكانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایكەكان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەربارەی بایكۆتكردنی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی لە كۆنگرە رۆژنامە نووسیەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حكومڕانی و بەرێوەبردنە، هاوكات پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنووسیشە.

لە روونكردنەوەكەی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ 11_5_2022 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بەست، بەڵام نوسینگەی راگەیاندن و تیمەكەی سەرۆكی حكومەت ململانێ سیاسیەكان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایكەكان و كەناڵەكانی كوردسات، گەلی كوردستان و راگەیاندنەكانی تری یەكێتی، هەروەك ئەو كەناڵانەشیان بایكۆتكرد كە پەخشی سەرەكیان لە سنووری سلێمانییە.

ئەوەشهاتووە، ئەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حكومڕانی و بەرێوەبردنە، هاوكات پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنووسیشە كە ئاستەنگی لەبەردەم كاری رووماڵ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕەتدەكاتەوە دروست پێشینەیەكی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسككردنەوەی زیاتری ئازادی كاری راگەیاندن .

باس لەوەشكراوە ، هیوادارین چالاكییە میدیاییەكان و بەڕێوەبردنی كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكانیش بە دەردی حكومرانی نەچێ و فەرهەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا