پرۆژەیەكی كارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بە وەكالەت رایگەیاند، پرۆژەی ڕاكێشانی فیدەری نوێ بۆ چارەسەركردنی بارزۆری فیدەرەكانی (11، 15 و 19) لە گەڕەكەكانی (48، 84 و 102، كانی سارد، كۆمپانیای ڕووناكی) لە ناو شاری دەربەندیخان چوە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەندازیار باست عەزیز بەرێوەبەری دابەشكرسنی كارەبای دەربەندیخان بە وەكالەت رایگەیاند: پرۆژەكە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا بە بڕی 359,69,610) شەست و نۆ ملیۆن و شەش سەدو دە هەزار و سێ سەدو پەنجاو نۆ دینار جێبەجێ دەكرێت .

رونیشیكردەوە ئامانج لە پرۆژەكە گەڕانەوەی هاوسەنگی بارزۆری كارەبایە لەو گەڕەكانە و چارەسەری كێشە هونەریەكانی كەوتنی ئەو فیدەرانە لە وێستگەی 11/33 كەی ڤی، وە پاراستنی تۆڕەكانێتی بە هەموو پێكهاتەكانیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا