پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لویس سوارێز یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت ڕووە و یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید.
لیۆنێل میسی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و یانە كەتەلۆنییەكە و هاوڕێی نزیكی سوارێز لە نووسینێكی كورت دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوی كردەوە: (بە داخەوە نەدەبوو بەو پێیەوە تۆ بڕۆیت سەرەڕای ئەوەی دەمزانی ئەمە هەر دەبێت ڕوو بدات، بەڵام كاتێك چوومە ژووری خۆگۆڕین و دۆخەكەم بینی كە تۆی لێ نێت ئینجا هەستێكی ناخۆش دایگرتم كە چی دی تۆم لەگەڵ نیت لە نان خواردن و لە گەشت كردن و لە نزیكی ماڵی یەكتر نین لە هەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە بە درێسی یانەیەكی ترەوە ئەتبینم ڕۆژێكیش بێت ڕووبەڕووی یەك ببینەوە چ كارەساتێكە).
میسی زیاتر لەو بارەیەوە دوواو نووسیویەتی: (یەكێك لە باشترین یاریزانانی مێژووی یانەكە بەو شێوەیە دەربكرێت بە ڕاستی كارەساتە نەدەبوو ئاوها بێ ڕێزیت بەرامبەر بكرێت هەموو دۆخەكە خراپ بووە و خراپتریش دەبینین بە داخەوە بۆ لە دەستدانی تۆ هاوڕێی ئازیزم).
لە كۆتاییشدا بۆی نووسیوە: (هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم هاوڕێم تۆ شاییستەی زۆر زیاتریت و باشتریش چاوەڕێت دەكات).
دانەر ئەسڵان