روسیا داوایەک لە فەیسبووک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا داوای لە فەیسبوک کردووە جیاوازییەکانی لەگەڵ بەکارهێنەرانی روسیادا راگرێت و ئەو بابەتانەی کە روسیا وەک رەخنە لە ئەمریکای دەگرێت نەیسڕێتەوە.

میدیاکانی روسیا رایانگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە واشنتن لە راگەیەنراوێکدا داوای لە فەیسبوک کردووە جیاوازییەکانی لەگەڵ بەکارهێنەرانی روسیا راگرێت.

باڵیۆزی روسیا لەواشنتن ئەوەی خستووەتەڕوو، فەیسبوک بەردەوامە لە بلۆککردن و سڕینەوەی ئەکاونتی کەسایەتییە دیارەکانی روسیا و میدیاکانی ئەو وڵاتە، بۆیە ئەمە جیاوازیکردنە لەلایەن ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی روسیا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ و وڵاتانی دراوسێ و هەروەها رەخنەکان سەبارەت بەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و باری ئابوری ئەو وڵاتە دەسڕێتەوە.

باڵیۆزی روسیا لە واشنتۆن وتوشییەتی: هەموو ئەمانە سەردەکێشێت بۆ ئەوەی بڵێین فەیسبووک نایەوێت بابەتەکانی پەیوەندیدار بە رەخنە لەئەمریکا بڵاوبکاتەوە و ئەمەش لایەنگرییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا