کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبای ناوبازاڕ بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ هاوبەشانی کارەبای ناوبازاڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئەیلول، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئاگاداری ئەو دوکانانەى ناو بازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشى کارەبایان نییە، لە ئێستادا کارەبایان کوژێندراوەتەوە، دەتوانن سەردانى هۆبەى کاروبارى ووزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات لەگەڕەکى قالاوا، بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و هەڵکردنەوەی کارەباکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پسوڵەی کارەبا ئەگەر هەیان بوو، ڕەسمی پێوەری میکانیکی کۆن و ژمارەی بۆردی زیرەک لەگەڵ خۆیان بهێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا