دوای هەڕەشەکەی بایدن، قائانی بەنهێنی گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کۆبوونەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران عێراق لە واشنتۆن، کە تیایدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند “وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە” فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتە شاری بەغدا.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئەمڕۆ سێشەممە بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە شاری بەغدا، بڕیاریشە لەگەڵ میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران کۆببێتەوە.

ڕۆژی دوشەممە لە واشنتۆن کازمی لەگەڵ جۆ بایدن کۆبوەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە لەوەی، وڵاتەکەی وەڵامی توندی هەر هێرشێک کە بکرێتەسەری دەداتەوە.

بایدن و کازمی ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی، کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بڕیارە قائانی لەگەڵ میلیشیا شیعەکان تاوتوێی ئەو پێشهاتە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا