ئەحمەد سەحاف: شاندێکی باڵای عێراق بۆ چارەسەری قەیرانی دینار سەردانی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 7ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەرانی باڵای دارایی و بانکی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەحمەد سەحاف، شاندەکەی عێراق لە ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵا لەوانەش ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

باسی لەوەش کرد، ئامانج لە سەردانەکەی ئەم شاندە گفتوگۆکردنە لەسەر قەیرانی ئاڵوگۆڕی دراو و بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات، لە سەردانەکەدا دانوستان لەسەر چەند میکانیزمێک دەکرێت بۆ پێکەوەکارکردن لە کەرتەکانی دارایی و بانکییدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەروو 170 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و بازرگانان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا