محەمەد رەزا شەجەریان كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس
هونەرمەندی گەورەی ئێرانی محەمەد رەزا شەجەریان لە تەمەنی 80 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هونەرمەند بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە جارێكی تر رەوانەی نەخۆشخانە كرایەوە و لە دۆخی بێهۆشیدابوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆچی دوایی كرد.

شەجەریان لە 23ی ئەیلولی 1940 لە شاری مەشهەد لە دایك بووە، خاوەنی دەنگ و سەدایەكی تایبەت بوو، لە هونەری فارسی و ئێرانیدا بەتایبەتی لە مۆسیقای سوننەتی ئێرانیدا شارەزا و بەناوبانگ بوو بەو هۆیەشەوە لەسەر ئاستی جیهان ناسرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا