قوباد تاڵەبانی و عەممار حەكیم جەخت لە گفتوگۆ دەكەنەوە بۆ چارەسەری كێشەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەماحەتی سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی عێراقی كۆبوونەوە و لەبارەی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دوو شەممە 30_1_2023 بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕەخساندنی كەشێكی سیاسی گونجاو كردەوە بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرنامەی كاری خۆی جێبەجێ بكات، هەروەها بە گرنگیان زانی درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەكان بدرێت تا گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی بنەمای یەكسانی لە ئەرك و مافەكان.

هەروەها باسیان لە رەوشی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان كردەوە كە؛ دەبێت هێزە سیاسییەكان سەقامگیری و ئارامی سیاسی بەرپا بكەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا