رووسیا هەوڵدەدات ببێتەوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا، پاش ئەوەی لە نیسانی ساڵی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا دەرکرا، جارێکی دیکە هەوڵدەدات ببێتەوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێدەکات و رووسیاش ئەم هەڵبژاردنە بە دەرفەتێکی گەورە دەزانێت بۆسەر پێگەی جیهانی خۆی و دیپلۆماتکارەکانی رووسیا، لە هەوڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتین لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.

رووسیا بەڵێنی داوە ئەگەر ببێتەوە ئەندام لەو هاوپەیمانییەتییە، “هەموو کێشەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ چارەسەردەکات و رێگە دەگرێت لەوەی ئەنجوومەنەکە بخرێتە خزمەتی تاقمێکی دیاریکراوی وڵاتان”، کە زیاتر لێی مەبەستی رۆژئاوایە.

رووسیا لە مانگی نیسانی 2022 لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەرکرا. پاش ئەوەی 93 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەڵێ و 24 ئەندام بە نەخێر دەنگیان لەسەر دەرکردنی رووسیا دا. 58 وڵاتیش دەنگیان نەدا. رووسیا لە وتارەکانی پاش راگەیاندنی هەڵوێستی لەسەر دەرکردنی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان “ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی” بە هۆکاری لەدەستدانی ئەندامێتی تۆمەتبارکرد.

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 47 ئەندام پێکدێن و هەر ئەندامێکیان بەپێی رێککەوتننامەیەکی 3 ساڵە لە ئەنجوومەنەکەدا وەردەگیرێت.

مانگی داهاتوو، ئەنجوومەنەکە هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی دەبەستێت و 2 کورسی بۆ وڵاتانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا تەرخانکردووە. رووسیا و بولگاریا و ئەلبانیا، کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەکەن.

دەنگدانەکە بە بەژداری 193 وڵاتی بەژدار لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، کە لە ئێستادا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکان. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، رووسیا بەچڕی دەستیکردووە بە درووستکردنی لۆبییەکی جیهانی و بەڵێنی پێدانی گەنم و چەکی داوە بە وڵاتە بچووکەکان، ئەگەر هاوکار پاڵپشتیی بکەن لە داواکەی بۆ وەرگرتنی لە ئەنجوومەنەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا