روسیا سەربازی زیاتر دەنێرێتە حەسەکە

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی خاڵی چاودێری هاوبەشی روسیا – سوریا رایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتری یەکەی سەربازی روسی نێردراونەتە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

دیمیتری سونتسۆڤ بەرپرسی سەربازی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئامانج لە ناردنی ئەم 300 سەربازە، بەهێزکردنی خاڵی چاودێری هاوبەشی نێوان روسیا و هێزەکانی سوپای سوریایە.

باسی لەوەش کرد، یەکە سەربازییەکە گەیشتووەتە یەکێک لە خاڵەکانی چاودێری حەسەکە و ئامانجی سەرەکی هێورکردنەوەی ناکۆکییەکانی ئەو ناوچەیەیە.

وتیشی: ئەندامانی یەکەکە پابەند دەبن بە ئاگربەست و پێشکەشکردنی هەموو جۆرە یارمەتییەک بۆ دانیشتووانی حەسەکە.

بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، بەئامانجی دروستکردنی ئاسایش و سەقامگیری، چەند یەکەیەکی سەربازی روسی لە خاڵەکانی چاودێری حەسەکە بڵاوەیان پێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا