قائیمقامی نوێی سەیدسادق: كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەزا محەمەد، قائیمقامی نوێی سەیدسادق رایگەیاند، لەسەرەتادا بەدواداچون دەكات بۆ گیروگرفتەكانی قەزای سەیدسادق و هەنگاوی دواتر كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكات.

لە مەراسیمێكدا بە بۆنەی ئاڵ و گۆڕی پۆستی قائیمقامی قەزای سەیدسادق، رەزا محەمەد قائیمقامی نوێی قەزاكە رایگەیاند: ئەم شارە یەكێكە لەو شارانەی زۆرترین كاولكاری بەسەردا هاتووە و خەڵكەكەی قوربانی زۆری داوە، شایانی هەموو خزمەتێكن.

وتیشی: پلانی سەرەتایی ئێمە بەدواداچوون و دەستنیشانكردنی كەم و كوڕییەكانی ئەم شارەیە، لە تەواوی سێكتەرەجیاوازەكان، سەرەتا دەستخستنە سەر كەم و كوڕییەكان و دواتر هەوڵ و بەدواداچوونمان دەبێت بۆ ئەوەی بە چ شێوازێك بە هاوكاری خەڵكی ئەم شارە و دام و دەزگاكان و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بتوانین چارەسەری كەم و كورتییەكان بكەین.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دیاری رەفیق، قائیمقامی سەیدسادق دەستی لە كاركێشایەوە و راژەكەی بۆ ئەنجومەنی گشتی راژە گوازرایەوە و بوو بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی راژە لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا