لاهور شێخ جەنگی:حكومەتی هەرێم خەمساردە

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیگەرانین لە خەمساردی حكومەت لە ئاست دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییان.

رۆژی 27ی 12ی 2020، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، لە میانی بەسەركردنەوەی ماڵی قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی سەیدسادقدا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی گەیاندە خانەوادەكانییان و رایگەیاند: بەداخەوە كەسانی بەرژەوەندیخواز بۆ تێكەڵكردنی مەرامەكانیان بە داوای حەق و رەوای خۆپیشاندەران و شێواندنی سیما جوانەكان و ئەو ئازادی و ئارامییەی لە سنوورەكە فەراهەم كراوە خۆیان خزاندە ناو خۆپیشاندەران و گرژیی و ئاڵۆزییان دروستكرد.

هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی: ئێمە هەموو خۆپیشاندەران بەكەسوكاری خۆمان دەزانین، لە هەمانكاتیشدا نیگەرانین لە خەمساردی حكومەت لە ئاست دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییان.

ئەوەشی خستە روو، وەك سەرۆكایەتیی یەكێتیی دەستەوەستان نابن و لە هەوڵی فراواندان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی قانونی و دەستوری كێشەكان كە خێروخۆشی بۆ میللەتەكەمان بێنێتەدی.

لای خۆیانەوە كەسوكاری قوربانیەكان سوپاسی لاهور شێخ جەنگیان كرد بۆ سەردانەكە و بە سەركردنەوەیان كە لە خەم و ئێش و ئازارەكانیانی كەمكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا