وەزارەتی دارایی دەستكاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەكرێت.

 

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانگەكانی راسپاردووە لیستی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ ئامادە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەكرێت، واتە سەدا 50 لە مووچەی ئەوان دەبڕن.

لای خۆشییەوە حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوای ناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانیان لێكراوە، بەڵام ئاگاداری دەستكاریكردنی رێژەی لێبڕینەكە نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا