کاریگەرییەکانی خواردنی سیر بەگەدەی بەتاڵ لەسەر تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

سیر یەکێکە لەباشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی جەستە، ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی بۆ ڕزگاربوونی جەستە لەژەهرەکان هەیە.

هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەسوودەکانی خواردنی سیر بەگەدەی بەتاڵ دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”وێب توب”:

-خواردنی سیر بەگەدەی بەتاڵ یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و چارەسەری سەرمابوون و کۆکە دەکات.
-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەی هەیە ڕێگری توشبوون بەشێرپەنجە دەکات.

لەگەڵ ئەوەی سیر سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە ئەگەر بەگەدەی بەتاڵ بخورێت یان نا، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن یان کێشەی گەدەیان هەیە پێویستە دوای ڕێنمایی پزیشک بەگەدەی بەتاڵ بیخۆن بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا