پۆڵەتیک پرێس
مۆبڤۆی نەوەی دووەمی لە کاتژمێری زیرەکی TicWatch GTH ڕاگەیاند کە بەتایبەتمەندیەکی زۆر دەیخاتە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانەوە لەدوای ئەوەی تائێستا تەنها لە بازاڕەکانی چین بەردەستبوو.
TicWatch GTH 2 بەشێوەیەکی زۆر تایبەت دیزاینکراوە، قەبارەی شاشەکەی 1.72 ئینجە، توانای پێوانەکردنی پلەی گەرمی جەستە، تێکرای لێدانی دڵ، ئۆکسجینی خوێنی هەیە.
کاتژمێرەکە دەتوانێت بە وردی چاودێری نوستن بکات، هەروەها لەڕێگەیەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی و ڕۆژانە دیاریبکرێت، ئێستا کاتژمیرە زیرەکەکە لەسەر ماڵپەڕی AliExpress بەنرخی 99 دۆلاری ئەمریکی بەردەستە.