ڤیڤۆ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس16 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.

ڤیڤۆ ئێس16 پڕۆ کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.70 ئینج و دیقەی2772/1344 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری دایمێنسیتی8100 ئێس ئۆ سی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا