وەزارەتی تەندروستی عێراق شەش تۆن ماددەی هۆشبەر لەناو دەبات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی عێراق، نزیكەی شەش تۆن ماددەی هۆشبەری وەك كۆكایین و حەشیش و حەبی كەبتاگۆنیان لەناو برد، كە ماوەی چەندین ساڵە لە كۆگادا هەڵگیراوە و لەناونەبراوە.

پرۆسەكە بە بەرچاوی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە لە ناوچەیەكی بیابانی نزیك سەربازگەیەكی سوپا لە دەوروبەری بەغدا ئەنجام درا.

وەزیری تەندرووستی عێراق، ساڵح ئەلحەسناوی رایگەیاند، بڕی ماددە هۆشبەرەكە پێنج تۆن و 900 كیلۆگرام بووە.

وتیشی: ئەو ماددەیە بەر لە چەند ساڵێك لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

وەزیری تەندرووستی ئەوەشی خستەڕوو: لە 2009ەوە تا ئێستا پرۆسەی لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر بەم قەبارەیە جێبەجێ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا