لێبوردنی نێودەوڵەتی: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ئەنجام بدرێت و تۆمەتباری دەکات بە تێوەگلان لە ئەنجامدانی “تاوانی دژی مرۆڤایەتی”.

ئەنیاس کالامار، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئێران  ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لە تاوانەکانی کوشتن و بێسەروشوێن کردن و ئەشکەنجەدان تێوەگلاوە”.

کالامار جەختی لەوەش کردەوە هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆکی ئێران سیاسەتی ڕزگاربوون لە سزا کە لە ئێران پەیڕەو دەکرێت بیر جیهان دەخاتەوە.

کالامار ئاماژەی بەوەش کردووە، ” لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2018 دا بەڵگەی کۆکردووەتەوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی ئەندامی لیژنەی مردن بووە و چەندین کاری بێسەروشوێن کرد و لەسێدارەدانی نایاسایی بەرامبەر بەندکراوانی هەردوو زیندانی ئیڤین و گەوهەردەشت لە ساڵی 1988 ئەنجامداوە”.

کالامار لەبارەی سەرۆکە نوێیەکەی ئێرانەوە دەشڵێت، ” ڕەئیسی بەو سیفەتەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە لە پشت پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ بووە لە وڵاتەکەی چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی زۆرەملێی بەرامبەر سەدان کەسی ئۆپۆزسیۆن و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و نوێنەرەکانی کەمینەکانی ئێران جێبەجێ کردووە”.

لێبوردنی نێودەوڵەتی بەرپرسیارەتی شاردنەوەی پێشێلکارییەکانی بەرپرسانی حکومی و هێزە ئەمنییەکانی دەخاتە ئەستۆی ڕەئیسی کە تاوانیان بەرامبەر سەدان ژن و منداڵ ئەنجامداوەو هەروەها هەزاران کەسیان دەستگیرکردووە، ئەمە جگە لەوەی سەدان کەس دووچاری بێسەروشوێن کردن و ئشکەنجەدان بوونەتەوە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2018 ی ئێران .

لێبوردنی نێودەوڵەتی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی ڕەئیسی لەکاتێکدایە کە کەشێکی سەرکوتکاری باڵی کێشاوە بەسەر ئێراندا و داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕەئیسی بکرێت بەوپێیەی ئەو تاوانانەی لە پێشتر و بەم نزیکانەش ئەنجامیداون دژی یاسای نێودەوڵەتین.

ڕاگەیەنداروەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوای ئەوە دێت تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بە فەرمی سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ پۆسی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ئیبراهیم رەئیسی نزیكەی 18 ملیۆن دەنگی بە دەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا