لە ئەڵمانیا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئاکام عومەر کرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی شەهیدی گەنج ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا.

لەوبارەیەوە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا لەمزگەوتی سڵاحەدینی ئەیوبی لەشاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا نوێژی مردوو لە سەر تەرمی شەھیدی فەرماندە کاکە “ئاکام عومەر” فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، نوێژخوێنان بە رێز و شكۆوە وەفاداریان بۆ رۆحی شەهید فەرماندە ئاكام نواند و نزایان بۆ كرد خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

بەیانی رۆژی 19-10-2022 ھێزێکی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لەدژی داعش گەیشتنە سنوری ناحیەی زینانە و لەئاکامدا بۆمب و مینی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی ھێزەکەدا تەقیەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێک بە ناوی نەقیب (زوھێر فایەق)شەھید بوو، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ (ئاکام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون، دواتر ئێوارەی ڕۆژی 12ی کانوونی دووەم هەواڵی گیان لەدەستدانی ئاکام عومەر بڵاوکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا