بکوژی ناسکە قادر پیرۆت دانی بە تاوانەکەیدا نا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‎ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ژنە ڕادەگەیەنێت کە لە ماوەی ڕابردوودا تەرمەکەی بە سوتاوی لەنزیک زێی بچوک دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵێکمان پێگەیشت لەسەر دیارنەمانی ژنێك بەناوی (ناسكە قادر پیرۆت) لەناحیەی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای رانیە كە لەبەرواری (13/11/2022) لەماڵەوە چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كاك (قوباد تاڵەبانی) هاتۆتە سەرخەت و بەفەرمانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیمان و دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكەی راسپاردووە كەهەرچی زووە چارەنووسی ئەو ژنە یەكلایی بكرێتەوە، بەبڕیاری بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە”.

دەشڵێت، “لەبەرواری 24/11/2022 بەهاوكاری هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەكەمان و ئاگاداراكردنەوەمان بە بوونی تەرمێك لەنزیك زێی بچووك. دەست بەجێ هێزەكانمان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە گەیشتینە ئەو شوێنەی كە تەرمەكەی  لێبووە، دوای هێنانە دەرەوەی تەرمەكەی رێكاری یاسایی پێویست گیرایە بەر و تەرمەكەی هێندرا بۆ پزیشكی دادی رانیەو دواتر لەوێشەوە بەرێكرا بۆ پزیشكی دادی سلێمانی بەمەبەستی توێكاری”.

‎ئەوەش هاتووە، لەهەمان كاتدا لەسەر كەیسەكە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە، چەندین كەس دەستگیركران، دوای لێكۆڵینەوەی وردو كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست، یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی (خ, ڕ) تەمەن (39) ساڵ لەبەردەم بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دانی بەتاوانەكەی ناوەو لەئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێڕاقی و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا