روسیا هەڕەشەی سوتاندنی تەواوی ئۆكرانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا هۆشداری دایە بەرپرسانی كیێڤ و ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو زیاتر بۆ ئۆكرانیا دەبێتە هۆی زیاتر كردنی گرژییەكان و هەموو ئۆكرانیا دەسوتێت.

دیمیتری مێدڤدێڤ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا ڕایگەیاند، دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو زیاتر بۆ ئۆكرانیا تەنها دەبێتە هۆی زیاتر كردنی گرژییەكان و هەموو ئۆكرانیا دەسوتێت.

ئەم قسانەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا لە كاتێكدایە، پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند موشەكێكی نوێ كە مەودای لێدانی ئۆكراییا دوو هێندە دەكات بەشێكە لەو یارمەتییە سەربازییەی كە بە بڕی 2.175 ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ ئۆكرانیا نێردراوە.

پێشتر ئۆلێكسی ڕێزنیكۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا بە میدیاكانی ئەوروپای ڕاگەیاندوە، پێویستە ئەوروپا هاوكاری زیاتری ئۆكرانیا بكات لە رووبەرووبوونەوەی روسیا، چونكە رووسیا خۆی بۆ جەنگێكی قورس ئامادە كردوە، بۆیە پێویستیان بە چەكی پێشكەوتووترو خێرا تر هەیە بۆ تێكشكاندنی تانكەكانی روسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا