بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمیندارانی گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و بزووتنەوەی بابلیون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی و رەییان کلدانی و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وڵات، بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا.

هاوکات، جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كرایەوە و داواكرا لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا ئەركەكانی رابپەڕێنێت و بەیەك چاو سەیری هەموولایەك بكات.

‏‎ئەوەش هاتووە، ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دەمانەوێت ئەم کابینەیە لە ئاست چاوەڕوانییەکان و خواستی ھەموولایەک بێت. خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەقامگیری لەپێشینەی كارەكانی بێت، بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە هەموولایەنەكان هاوكار و یارمەتیدەربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا