زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەردەچەوەدا

پۆڵەتیک پرێس

زەردەچەوە یەکێکە لەو بەهاراتانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستی دەبێت.

زۆرجار ئەو کەسانەی بەدەست فشەڵبوونی ئێسک، بەرزی کۆلیستڕۆڵ و نەخۆشییەکانی جگەرەوە دەناڵێنن زەردەچەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاردەهێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات بەتایبەتی ئازاری هەوکردنی جومگەکان، ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.

اضرار الكركم على صحة وجسم الإنسان - موسوعة

بەپێی ماڵپەڕی”verywellhealth” زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەردەچەوەدا ئەم زیانانە بەجەستە دەگەیەنێت:

-دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گەدە و کرداری هەرس
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاددەکات
-ڕێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت
-هۆکارێکە بۆ دروستبوونی کێشەکانی جگەر
-ئەگەر لەگەڵ دەرمانی خوێن مەیین بەکاربهێنرێت کاریگەری لاوەکی دەبێت
-ئەگەری خوێنبەربوون زیاددەکات
-ئاوسانی سک
-سکچوون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا