زەیتێک یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ زیان بە تەندروستی جەستە و دەمارە خوێنەکان دەگەیەنێت، پسپۆڕان ڕێنمای دەدەن دەربارەی دابەزاندنی ڕێژەی کۆیستڕۆڵ بەئانجامدانی وەرزش و هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست.

زەیتی زەیتون ڕێژەی %75 ئەو ترشە چەوریانەی تێدایە کە یارمەتی دابەزینی ڕیژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، بۆیە پێویستە زەیتی زەیتون لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت و بەکاربهێنرێت.

7 gabimet që bëjmë në përdorimin e vajit të ullirit - Shëndeti

دەتوانرێت زەیتی زەیتون بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر بەکاربهێنرێت وەک، لە زەڵاتەکاندا، بۆ کوڵان و سوورکردنەوەی خواردنەکان بەمەرجێک ئەو جۆرەیان بەکاربێت کە ئاساییە گەرم بکرێت، هەوەرها بۆ دروستکردنی نان، زانایان جەختیان لەوەش کردەوە لەگەڵ بەکارهێنانی زەیتی زەیتوندا سەوزەواتەکانیش ڕۆڵێکی زۆریان لە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە، بۆیە بەهەمان شێوە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی زیاد بکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا