پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ دەڵێت، پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی و دارایی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا، فشارێکی زۆر لەسەر ئەو وڵاتانە دروست دەکات، بەڵام ئەمە ئەرکە.
لە لێدوانێکدا ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و کارەبا ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانانی ئەوروپای سەخت کردووە.
وتیشی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرباری ئەو تێچووە زۆرەی لەسەر شانی وڵاتانی ئەوروپایە، دەبێت بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی کیێڤ، چونکە باشترین ڕێگا بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتی، پشتیوانیکردنی ئۆکرانیایە.
لەمانگی شوباتی ڕابردووەوە ڕوسیا دەستی بە هێرشە سەربازییەکانی کردووە بۆسەر خاکی ئۆکرانیا، بەهۆیەوە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند و لە ئەنجامدا نرخی خۆراک و وزە و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.