هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە نێوان کەرکوک و هەولێر تەقێندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت “بەیانی ئەمڕۆ هێڵی 400 کەی ڤی کەرکوک- هەولێر لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە”.

وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 رایگەیاند ” هێڵی گواستنەوەی کارەبایی كەركوك ناوەندی هەولێر تەقێنرایەوە و بەهۆیەوە پچڕانی كارەبا لەو هێڵانە دروستبوو كە كەوتونەتە سەر ئەو تاوەرە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە تیمەکانی چاککردنەوەی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگای کەرکووک، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان و بەگەرخستنەوەی ھێڵەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندبوو لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 100 تاوەری كارەبا لەلایەن داعشەوە لەناوچە جیاجیاكان تەقێنراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا