سودانی سەردانی کوەیت دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت گەشتیکرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی حکومی ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی سودانی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و تێێدا بابەتەکانی پەیوەست بە لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان، دۆسیەکانی وزە و ئاسایش و سنوور گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

جێی ئاماژەیە ئەمە دووەم سەردانی دەرەکی محەمەد شیاع سودانییە دوای ئەوەی سەردانی ئوردنی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە دوای چەند ڕۆژێک لە سەردانەکەی بۆ کوەیت، سودانی سەردانی فەرەنسا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا