بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت خوێندن بە زمانی كوردی لە شاری كەركوك بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق.

‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن كرا و چارەسەركردنی كێشەكان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان وەك یەكێك لە سێكتەرە گرنگەكانی كۆمەڵگە جەختیلێكرایەوە.

‏‎لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەی خوێندن بە زمانی كوردی و راژەی مامۆستایان كرد لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و رایگەیاند، دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكرێن و خوێندن بە زمانی كوردی لە شاری كەركوك بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت. بۆ ئەم مەبەستەش داوامانكردووە راژەی مامۆستایان بگوێزرێتەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق و مافە یاساییەكانیان بەدەستبهێنن. كە ئەمەش یەكێك بووە لەو خاڵە گرنگانەی لە كارنامەی حكومەتی نوێ جێگیركراوە و پرۆژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.

‏‎كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و خوێندكارانی خوێندنگەكان لە هەرێمی كوردستان یەكێكیتر بوو لە تەوەرەكانی دیدارەكە و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئێمە لە خەمی بەرەوپێشچوونی ئەو كەرتە گرنگەی كۆمەڵگەین و دەبێت گرنگی زیاتری پێبدرێت، كارەكانیشمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندكاران و مامۆستایان دەرخەری ئەو راستییەن. لە كاتێكدا ئەركی حكومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانە ژینگەیەكی ئارام و لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان بڕەخسێنن و هەنگاو بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكەدا بنێن.

‏‎لە بەرامبەردا ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ خزمەتی پەروەردە و پرۆسەی فێركردن و رایگەیاند، بەڵێن دەدەین بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكەین و لیژنەیەكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێكبهێنین تاوەكو بتوانین خزمەتی خوێندن بە زمانی كوردی و مامۆستایان بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا