پۆڵەتیك پرێس
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەهاوكاریەكانیان بۆ عێراق تاوەكو تیرۆر ریشەكێش دەكەن.
نوسینگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندی دۆستانە و پتەوكردنی هاریكارییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كردووە، بەتایبەت لە پرسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو ریشەكێشكردنی لە عێراق.
نوسینگەی حەلبوسی باسی لەوەكردووە، باڵوێزی ئەمریكا دوپاتیكردوەتەوە كە هاوكارییەكانیان بۆ عێراق بەردەوامی دەبێت، هاوكات تاوتوێی هەوڵەكانی سندوقی نەقدی نێودەوڵەتییان كردووە بۆ پشتیوانیەكانیان بۆ عێراق.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەدا باس لە سەردانەكەی پاپای فاتیكان بۆ عێراق كراوە كە گرنگی لە بارودۆخی ئێستا هەیەو وەك پەیامێكی ئاشتی بۆ عێراق و ناوچەكە لێكدەدرێتەوە.