لە دەوروبەری شاری هەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوهوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەمزووانە لە دەوروبەری شاری هەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ساسان عەونی ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکرێت و تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد.

وتیشی، ئێستا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری باغمرە شهاب و گەڕەكی ژین و بێریات و عەزە و گردجووتیار و كەسنەزان بەرەو كۆتایی دەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە خاوەن زەوییەكان لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا