لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەریم عەلیاوی، ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نوێنەری فراکسیۆنەکان بەسەر لیژنەکانی پەرلەماندا دابەشدەکرێن.

کەریم عەلیاوی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی و سیاسی بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان ئەنجامدرا.

وتیشی، “لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لە هێزە سیاسییەکان کردووە، کار بۆ دابەشکردنەوەی نوێنەرەکانیان لە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان و پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکایەتی پەرەمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کەسی شیاو بۆ  ئەو پۆستانە دیاریبکرێن.

باسی لەوەش کرد، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا