بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لەدیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان لایەنەكان كرایەوە بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، زەمینەیەكی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێككەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هەموو هەوڵێكیشمان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییاندایە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، گفتوگۆكان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناكۆكی لەسەرە، بەزووترین كات رێككەوتنی لەسەر بكرێت و هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هەر لە دیدارەكەدا بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا