پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حەنەفی جبالی، سەرۆکی پەرلەمانی میسڕ ڕایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی سەقامگیری عەرەبی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی پەرلەمانی میسڕ ئاماژەی بەوەکرد، عێراق یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی سەقامگیری عەرەبی و هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی بۆ کاروبارەکانی ئەو وڵاتە ڕەتدەکەینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق کار بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنی گشتگیر دەکات و سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی چاکسازی و پتەوکردنی لایەنی ئەمنی وڵاتەکەی.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە کارەکانی سی و چوارەمین کۆنگرەی پەرلەمانانی عەرەبی لە بەغدا بە بەشداری چەندین سەرۆکی پەرلەمانانی وڵاتانی عەرەبی دەستیپێکرد.