وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كرێی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، سەرقاڵی جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەیدن لە هەرێمی كوردستان و بە جێبەجێكردنیشی كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێری.

كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، تا ئێستا سیستەمی پریپەید بە شێوەی ئەزموونی لە شەش شوێن جێبەجێ كراوە، دوو شوێن لە هەولێر و دوو شوێن لە سلێمانی و دوو شوێن لە دهۆك.

سەبارەت بە نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە پێگەی فەرمی حكومەتی رایگەیاندووە: هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە، لە قۆناغی یەكەمدا هەر كیلۆ واتێكی كارەبا بۆ ماڵان دوو سەنتە. لە سیستەمی پریپەیدا، دەستكاری نرخی كارەبا نەكراوە، تەنیا ئەوەیە كە سەری مانگ كرێی كارەبایەكی 24 كاتژمێری دەدات.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە: لە قەیوان ستی و پاشا ستی، سیستەمی پێدانی كرێی كارەبای هەزار و 483 هاوبەش كراونەتە پریپەید، لە بەرزاییەكانی سلێمانی هەزار و 44 هاوبەش و لە بەرزاییەكانی قەیوان هەزار و 30 هاوبەش و لە بازاڕی عەلوە 351 هاوبەش بە سیستەمی پریپەید مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

بەوپێیەش تاوەكو ئێستا لە سلێمانی بە گشتی 3 هەزار و 908 هاوبەش بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە كارەبایەكی 24 كاتژمێریان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا