مایکرۆسۆفت لاپتۆپێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

مایکرۆسۆفت لاپتۆپێکی نوێ بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

لاپتۆپی سێرفەیس پڕۆ ناین پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 880 گرامە، چارەسەرکەرەکانی ئەنتڵ کۆر ئای فایف و ئەنتڵ کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

ئامێرەکە بەجۆرێک دروستکراوە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی وای فای 6ئی هەبێت، تەکنیکی بلوتوز 5.1ی و جی پی ئێسی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ویندۆز 11 هۆم کاردەکات، دوای بارگاویکردن پاترییەکەی توانای 15.5 بۆ 19 کاتژمێر کارکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا