پۆڵەتیک پرێس
زێت تی ئی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو.
زێت تی ئی ئەکسۆن 50 ئاڵتڕا کێشەکەی 204 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی1116/2480 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1500 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+64+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرای سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.