پۆڵەتیک پرێس
بەپێی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتووە، سەعاتە زیرەکەکان دەتوانن دەریبخەن کەسێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە، تەنانەت بێ ئەوەی نیشانەکانی دەرکەوتبێت.
بەپێی ماڵپەڕی ستەیت نیوز، سەعاتە زیرەکەکان کە دەکرێنە دەست لەوانەش ئەپڵ وەچ، لە توانایاندایە بەکارهێنەر ئاگادار بکەنەوە ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت تەنانەت بێ ئەوەی نیشانەکانیشی تیادا دەرکەوێت.
ئەو توێژینەوانە باس لەوە دەکەن، سەعاتە زیرەکەکان دەتوانن ئاستی لێدانی دڵ و پلەی گەرمی جەستە ئاشکرا بکەن کە لە ئاماژە گرنگەکانی بوونی هەڕەشەیەکی دەرەکین لەسەر جەستەی مرۆڤ.
لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا کە لە پەیمانگای سکریپس ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، ئاستی وردی دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لەڕێی سەعاتە زیرەکەکانەوە ٪٨٠ بووە کە لەڕێی پلەی گەرمی و ئاستی لێدانەکانی دڵ و رێژەی خەوتن و چالاکی جەستەوە دەستینشانی کردووە.