وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی چوارشەمە ڕێكەوتی 12_10_2022 ، كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا تەواوی وردەكارییەكانی وەرگرتنی دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگەكان و ژمارەی پێشكەشكاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاكان ڕادەگەیەنرێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانیش دەرچوان دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بانگهێشتی گشت دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات، لەم كات و شوێنەی خوارەوە ئامادەبن بۆ ڕوماڵی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان:

شوێن: دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا

رۆژ و ڕێكەوت: چوارشەمە 12_10_2022

كاتژمێر 1 ی دوانیوەڕۆ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا