پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – سلێمانی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان – سلێمانی ڕوویدا و تێیدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویداوە و ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بوون، هاوکات، شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە و بریندار نەبووە.