سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا: ماڵە خەزورانم لە غەززە گیریان خواردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا دەڵێت کە خێزانی هاوسەرە فەڵەستینیەکەی، پێش روودانی جەنگەکە سەردانی وڵاتەکەیان کردووە و ئێستاش لە کەرتی غەزە گیریان خواردووە و “‌هیچ رێگەیەکی دەربازبوون نیە”.

حومزا یوسف، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا و سەرۆکی پارتی نیشتیمانی سکۆتلەندی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی،”ماڵە خەزوورانم بۆ سەردانیکردنی خزمێکیان لە سکۆتلەنداوە بەرەو فەڵەستین بەڕێکەوتبوون و پاش هێرشەکەی حەماس، لە ئێستادا هیچ سۆراغێکیان نیە”.

حومزا، بە ئاژانسی سکای نیوزی وتووە، “لە ئێستادا نازانین دۆخی خێزانی هاوسەرەکەم و هەزاران هاوڵاتی بێتاوانی کەرتی غەزە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی حەماسەوە نیە، چیە و چۆنە. ئێمە شەو و رۆژ چاودێری مۆبایلەکانمان دەکەین بەو هیوایەی کە تەلەفۆنێکی ئەوان بە ئێمە بگات و لە سەلامەتی و پارێزراوییان دڵنیاببینەوە”.

سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا دەشڵێت، “پێشتر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئاگادارکراینەوە کە دەبێت خێزانەکەم لە کەرتی غەززە بچنە دەرەوە چوونکە بە ووتەی خۆیان ئەو شوێنە وێران دەکەن”. وتیشی، “لە ئێستادا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەسەرهێڵە بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکەم بەسەلامەتی، بەڵام هیچ کەس ناتوانێت رزگاریان بکات”.

بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، بزووتنەوەی چەکداری حەماس گەورەترین هێرشی لە مێژووی خۆیدا لەدژی ئیسرائیل بەرپاکرد و لەیەکەم چرکەساتی دەستپێکردنی شەڕەکە، بە ووتەی خۆیان “پێنج هەزار” مووشەک و گوولەتۆپیان بەڕووی ئیسرائیلدا تەقاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا