یەكێتی وەڵامی پارتی دایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وەڵامی راگەیاندراوەكەی ئەمرۆی وتەبێژی پارتی دایەوەو رایگەیاند، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەكرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمە و لایەنەكانی تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان ناكات.

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كە دوێنێ 23ی كانونی دووەمی2022، بۆ رای گشتی كوردستانیی بڵاویكردەوە، خستنەڕووی راستییەكانی تێدابوو، چونكە لەدانوستاندنەكاندا هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی پارەوە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەبوو بەیەكڕیزی و پڕۆژەیەكی یەكگرتوی نیشتمانییەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە شیعە و سوننەوە بچینە بەغدا.

دەشڵێت، “بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوەدەكرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمە و لایەنەكانی تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان ناكات.”

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەر لەسەرەتای ئەو كۆبوونەوانەوە ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەسەڵاتی تەواو و بە بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانیەوە لەگەڵ پارتی دا گفتوگۆیان دەكرد دوور لە پرەنسیپەكانی تاكڕەوی و قۆرخكاری له پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا .

ئەمین بابە شێخ دەشڵێت، “بەداخەوە ئەوە وەفدەكانی پارتی بوون كە بە ناوەڕۆكێكی تەمومژاویەوە دەهاتن بۆ كۆبوونەوەكان هەر لێرەدا بە بیر پارتی دەهێنینەوە كە هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونكە خۆیان هەلی وایان نەڕەخساندو دەیانویست رێككەوتنێكی ناشەفافمان لەگەڵ بكەن”.

ئەوەش رووندەكاتەوە، بەشدارینەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەیەكەم دانیشتنی عێراق لەبەر هەڵوێستی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت (راكان جبوری) و كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بوو و ھیچ پەیوەندی بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە نەبووە.

ئەوەشهاتووە، لەبارەی دووبارە كاندیدكرنەوە ی سەرۆك بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی، “پێداگریمان بۆ ئەوەیە كە ئەو وەك پارێزەری دەستووری عێراقی فیدراڵ و پارێزەری بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت، وەك چۆن هەمیشە نوێنەرانی تری یەكێتی نیشتمانی لەبەغدا بەپێی دەستوور ئەم ئەركەیان جێبەجێكردووە”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی ئەمین بابە شێخدا باس لەوەكراوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی ماڵی كورد بووەو هەوڵی بەردەواممان دوپاتكردووەتەوە، بەڵام كە دڵنیابوون پارتی بەئەجێندایەكی تەمومژاوی هاتە ناو دانوستانەكان و نێو پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەستیان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستورییەكانی گەلانی عێراق و قەوارەی هەرێم ناكات، بۆیە ئەوانیش لەڕوانگەی بڕوای نەگۆڕو چەسپاویان بەڕێكارە دەستووری و دیموكراتییەكان لەپرۆسەی سیاسی عێراق كاندیدی پەسەندكراوی خۆیان و بەرەزامەندی زۆر لایەنی تری عێراقی و كوردستانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.

لە كتۆتایی راگەیەنراوەكەدا دەشڵێت، “لە كۆتاییدا دووپاتی دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەمیشە بڕوای بەپرەنسیبی دیالۆگ و دانوستاندن نەگۆڕە و ئێستاش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بەمەرجێ بۆ رێككەوتنێكی كۆنكریتی بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا