پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نووسینگەی رزگاركردنی ڕفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش، دوائاماری ڕفاندن و ڕزگاركراوان و مەزارە تەقێنراوەكان و ئاوارەكانی ئێزدی بڵاو دەكاتەوە بەگوێرەی ئامارەكە، لەكۆی شەش هەزارو 417 رفێندراوی ئێزدی ئێستا سێ هەزارو 550 كەس رزگار كراون.
حسێن قائیدی لێپرسراوی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لەكۆی لەكۆی شەش هەزارو 417 رفێندراوی ئێزدی ئێستا سێ هەزارو 550 كەس رزگار كراون. لەوژمارەیەش هەزارو 206 كەسیان ئافرەتن و 104 یش لەوان شەهید كراون دووهەزارو 763 كەسی تریش لە ڕفێندراوەكان ماون و تا ئێستا رزگار نەكراون.
وتیشی، دوائاماری نووسینگەی رزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی تایبەت بە تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش دەرهەق بە ئێزدییەكان لە3-8-2014 بڵاو دەكەینەوە، كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە باوەڕپێكراوە.
لێپرسراوی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش تائێستا هەزارو 293كەس شەهید بوون و دووهەزارو 745 منداڵیش بێ دایك و باوك ماون.
ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق پێنج سەدو 550 هەزار كەسە، سێسەدو 60 هەزاریان لە هێرشی تیرۆریستانی داعش ئاوارە بوون و، 150 هەزاریان گەڕاونەتەوە شنگال.
بەپێی ئاماری نووسینگەی رزگاركردنی ڕفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش 82 گۆڕی بەكۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاكەكەسیش تاوەكو ئێستا دۆزراونەتەوە، هەروەها 68 شوێنی پیرۆزی ئایینی و مەزارگەی ئێزدییەكان تەقێنراونەتەوە و، نزیكەی 100 هەزار كەسیش بۆ دەرەوەی وڵات كۆچیان كردووە.