لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر پۆتین وەڵامی بایدن دەدرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی باڵای روسیا وەڵامی هێرشەكانی بایدنی بۆ سەر پۆتین دایەوەو رایگەیاند، ئەو هێرشانە سوكایەتییە بەهەموو گەلی روسیا.

فیتسیسلاف فولودین سەرۆكی ویلایەتی دومای روسیا رایگەیاند، ئەو لێدوانانەی ئەم دواییەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەڤلادیمێر پۆتین، هیستریایەو سوكایەتیكردنە بەسەرجەم روسەكان.

دەشڵێت، “بایدن بە و لێدوانەی خۆی سوكایەتی بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەمان كردووە، پۆتین سەرۆكی ئێمەیە و هێرشكردنە سەر ئەو هێرشە بۆ سەر وڵاتەكەمان”.

ئەو لێدوانەش دوای ئەوە دێت، پێشتر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هێرشی كردە سەر پۆتین و رایگەیاند، باجی دەستێوەردانەكانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەدات، وتیشی، “پۆتین بكوژە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا