پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕایگەیاند، ئێران دەستی کردووەتەوە بە بۆردومانکردنی ناحیەی سیدەکانی سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئێران تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی ناحیەی سیدەکانی کردووە و تا ئێستا بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، بۆردومانەکە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
جێی ئاماژەیە ماوەی شەش ڕۆژە ئێران بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش چەندین هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانەکانەوە بوونەتە قوربانی.