حکومەتی هەرێم بڕە پارەیەک بۆ خوێندکاران دابین دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان.

لایخۆیەوە عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، “بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، بابەتى خۆپیشاندانەکانی فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان و دوا پێشهات و لێکەوتەکانی ئەو خۆپیشاندانانە و ئەرکی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا