پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە تووندی سەرکۆنە دەکەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بۆردومانەکانی ئێران بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم هاتە دەنگ و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەتوندی ئەو هێرشانە سەرکۆنە دەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، “بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە”.
باسی لەوەش کرد، “ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە، خەڵکی سڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت”.