نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 81 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 40 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوت ڕۆژی سێشەممە بەڕێژەی %2 بەهای خۆی لەدەستدا، بەڵام دوای ئەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا کەمیکرد، بەهاکەی سەرلەنوێ بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا