مونا یاقو: زۆرینەی پەرلەمانتاری پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی ئێمە نین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا لەبارەی هەڵبژاردن و دۆخی پێكهاتەكان و داوای تۆماری تایبەت بە پێكهاتەكانی كرد.

مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: رێزم هەیە بۆ نوێنەری ئێمە لە هەر شوێنێك بن، بەڵام زۆربەیان لەو نوێنەرانە نوێنەری راستەقینەی ئێمە نین.

وتیشی: تا ئەمڕۆ كێشەی كۆتای پەرلەمانی هەیە لە هەولێر و لە بەغداد و دەمانەوێت تۆمار و لیستی هەڵبژاردن تایبەت بە خۆمانمان هەبێت.

باسی لەوەشكرد، تەنها لە هەڵبژاردنی 1992 رازین چونكە لەو كاتەدا سندوقێكی تایبەت هەبو بە كریستانەكان من وەكو كریستیان تەنیا دەنگم بە كریستیانەكان دەدا نەك كەسی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا