ئەمریكاو روسیا كێشەكانی ئاسایشی جیهان تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەمریكاو روسیا تاوتوێی چارەسەركردنی كێشە جیهانییەكانیان كرد بەجۆرێك جەخت لە پاراستنی ئارامی لەجیهاندا كرایەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، فالەری گێراسیمۆف سەرۆكی دەستەی نوسەرانی رووسیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مارك میلی سەرۆكی دەستەی هاوبەشی ئەمەریكا كردوە و باسیان لە كێشەكانی ئاسایشی جیهانی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەبارەی پاراستنی ئاسایشی گشتییەوە هەردولا باسیان لەكێشەو گرفتی هاوبەش كردووە، هاوكات جەخت لە هێنانەدی ئارامی لە ناوچە جیاجیاكاندا كراوەتەوە.

ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا بەهۆی ناكۆكی هەردوو وڵاتەوە ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لە سوریا برینداربوون.

پێشتریش لەسەر ئاستی جیاجیا بەرپرسانی هەردوو وڵات چەندینجار جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی لە جیهاندا كردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا